جێگری سکرتێری گشتی یه‌کێتی کۆسره‌ت ره‌سوڵ رایگه‌یاند: پێویسته ئه‌و پرسه گفتوگۆی زیاتر له‌سه‌ر بکرێت به‌مه‌به‌ست به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان.
له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریدا له‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆکی په‌رله‌مان و جێگری یه‌که‌می سکرتێری گشتی که له‌بینایه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی سازکرا، د. یوسف محه‌مه‌د وتی: سه‌ردانه‌که‌مان به‌مه‌به‌ستی زیاتر گفتوگۆ و رونکردنه‌وه‌ی قۆناغه جیاجایاکانی گفتوگۆی په‌رله‌مان بوو له‌سه‌ر هه‌ر دوو پرسی ده‌ستوری هه‌رێم و پرسی درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆک هه‌رێم.
یوسف محه‌مه‌د وتی: دیاره ئه‌و پرسه لای براده‌رانی یه‌کێتی پێویستی به‌کاتی زیاتر تا وتووێژی له‌سه‌ر بکه‌ن.
کۆسره‌ت ره‌سوڵیش له کۆنگره‌که‌دا وتی: گفتوگۆی زیاتر ده‌که‌ین به‌مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی پیوه‌ندی لایه‌نه سیاسییه‌کان ئه‌و پرسه دیراسه ده‌که‌ین تا دوا رێککه‌وتنی کۆتای له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تر ده‌که‌ین.
سه‌رۆکی په‌رله‌مان سه‌رنجی رۆژنامه‌نووسانی راکێشا بۆ ئه‌وه‌ی که دنیا چاوی له ئێمه‌یه له‌م پرسه‌دا و " سومعه‌ی هه‌رێم له‌به‌رده‌م مه‌حکدایه که ئایا به رێچکا یاساییه‌کاندا ده‌ڕوات، یان لایه‌نه سیاسیه‌کان ناگه‌نه ئه‌نجام؟".
راگه‌یاندنی په‌رله‌مانیش ئاماژه بۆ کۆبوونه‌وه‌که ده‌کات و باس له‌وه ده‌کات لەکۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، لەگەڵ جێگرانی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لێپسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وتی "پەرلەمانی کوردستان لەم قۆناغە هەستیارەی کە هەرێمەکەمانی پێدا تێدەپەڕێت، بە پێویستی دەزانێت بەدەر لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانی کوردستان، لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ گفتوگۆکرن و ڕاوێژکردن کۆبێتەوە، ئەم دۆخەی ئێستای هەرێم پێویستی بە گفتوگۆیەکی ئارام هەیە، بۆ ئەوەی بە هەمو لایەکمانەوە بتوانین سازان لەسەر پرسە گرنگەکان بکەین."لەبەشێکی تری وتەکانیدا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئاماژەیان بە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان کرد لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بۆ پرسی دەستوور و یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بۆچوونی لایەنەکانیان لەسەر ئەم پرسە بەرز و بەرپرسانە هەڵسەنگاند."
دواتر جێگرانی سکرتێری گشتی یەکێتی و بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، دەستخۆشییان لەم هەوڵەی پەرلەمانی کوردستان کرد و ئاماژەیان بەوەدا کە پێویستە پەرلەمان وەک دەزگایەکی گرنگی یاسا دانان لەم پرسەدا ڕۆڵی کاریگەریی خۆی ببینێت و پشتیوانی خۆشییان بۆ هەنگاوەکانی پەرلەمان دەربڕی."
دواتر بۆچوونی یەکێتییان لەبارەی بارودۆخی ئێستا و پرسی دەستوور و یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان خستە ڕوو، هیوایان خواست هەمو لایەنەکان پێکەوە بە سازان و لێکتێگەیشتن ئەم قۆناغە تێپەڕێنێت."
دوای کۆبوونەوەکە، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان خستە ڕوو، دواتریش وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانیان دایەوە.