بەڤیدیۆ...فەیروز بەرهەمێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

گەورە هونەرمەندی عەرەب فەیروز ونێترین بەرهەمی خۆی بڵاودەكاتەوە.
فەیرۆوز لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب، كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە، ئەمەش بە نوێترین دەركەوتنی ئەو هونەرمەندە دادەنرێت.
كلیپیەكە بۆ سوردێكی ئاینییە كە بە بۆنەی جەژنی قیامەی مەسیحییەوە تۆماركراوە، سەرجەم كارەكانی وەك بەرهەم هێنان و دەرهێنان و مۆنتاژ، لەلایەن ریما رەحبانی كچە فەیروزەوە ئەنجامدراوە.
كلیپەكە لەنێو كەنیسەیەك وێنەگیراوە و تێیدا فەیروز لە دوورەوە دەردەكەوێت وم بەهیچ جۆرێك فۆكەس ناخرێتە سەر شێوەی ڕوخساری.
ماوەی چەند سالێكە فەیروز هیچ بەرهەمێكی نوێ بڵاونەكردۆتەوە و ئاهەنگی جەماوەریشی ئەنجامنەدراوە.



PM:01:37:11/04/2015