بزانە پلەی عێراق لهپلەبەندی ئازادی چاپەمەنییەكان لەجیهاندا چهندهمه
رێكخراوی (Freedom House) كە چاودێری ئازادییە مەدەنییەكان دەكات، لە راپۆرتی نوێی خۆیدا رادەی ئازادی چاپەمەنییەكان لە وڵاتانی جیهان دیاریدەكات كە نەرویج باشترین وڵاتە.
لە راپۆرتی رێكخراوەكەدا هاتووە كە ناوی دە وڵات هاتووە كە خراپترین دۆخی ئازادی چاپەمەنییەكانیان لەجیهاندا هەیە لەوانە: بیلاروس، كریما، كوبا، گینە، ئەریترە، ئێران، كۆریای باكور، سوریا، توركمنستانو ئۆزبەكستان.
لە بەشێكی راپۆرتەكەدا هاتووە كە ئێران یەكێك لەو وڵاتانەیە كە زۆرترین رۆژنامەنوسی بەندكراوی لەجیهاندا هەیەو لەساڵ رابردوو دۆخی ئازادی چاپەمەنییەكان لەو وڵاتە خراپتر بووە.
بێجگە لەو 10 وڵاتەی كە وەك خراپترین وڵاتان بۆ ئازادی چاپەمەنیەكان ناویان هاتووە، وڵاتانی ئازەربایەجان، بە 188 ئیمتیاز، روسیا بە 181 ئیمتیاز، عێراق بە 160 ئیمتیازو ئەفغانستان بە 148 ئیمتیاز لە ریزی ئەو وڵاتانەن كە كەمترین ئازدی چاپەمەنی تێدایە.
PM:05:29:29/04/2015