ڤیاگرا به‌بڵاوترین ده‌رمانه كه
بۆ چاره‌سه‌ركردنی لاوازیی سێكسی به‌كارده‌هێنرێت. پێویسته بزانرێت ئه‌و مادده
كاریگه‌ری له ڤیاگرادا هه‌یه بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی دڵ و سوڕی
خوێن داهێنراوه.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند
زانیارییه‌كن سه‌باره‌ت به ڤیاگرا:
+ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرای كردووه
كه مادده چالاكه‌كه‌ی ڤیاگرا له‌گه‌ڵ ئه‌نزیمێكدا كه ئاماژه روناكییه‌كان له
تۆڕنیه‌ی چاوه‌وه بۆ ده‌ماغ ده‌گوازێته‌وه، كارلێك ده‌كات. به‌كارهێنانی ڤیاگرا
ده‌كرێ تێكچونی بینینی لێبكه‌وێته‌وه. راپۆرته پزیشكییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن
كه پیاوێكی ته‌مه‌ن 86 ساڵ به‌هۆی زۆر به‌كارهێنانی ڤیاگراوه، توانای بینینی له‌ده‌ستداوه
+ لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه كه
مادده‌ی سترات سیڵدینافیڵ كه توخمی چالاكی ناو ڤیاگرایه، بۆ ژنان كشانی بۆرییه‌كانی
خوێنی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و یارمه‌تی سوككردنی ئازاری حه‌وز ده‌دات. هه‌روه‌ك كۆڵنجه‌كانی
كاتی سوڕی مانگانه سوكده‌كات به‌ڵام له‌ڕوی سێكسییه‌وه كاریگه‌ریی هاوشێوه‌ی
پیاوی نیه له‌سه‌ر ژنان
+ ڤیاگرا چه‌ورییه‌كانی ده‌وروبه‌ری
ورگ ده‌سوتێنێت و مه‌ترسیی قه‌ڵه‌وی كه‌مده‌كات. لێكۆڵینه‌وه‌كان رونیان
كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ده‌رمانه خانه چه‌ورییه سپییه‌كان بۆ خانه‌ی پێكهێنه‌ر
ده‌گۆڕێت، ئه‌م جۆره‌ش به ئاسانی بۆ گه‌رمی ده‌گۆڕێت بۆیه ده‌كرێت ڤیاگرا به
دژه‌قه‌ڵه‌وبون دابنرێت
+ به‌كارهێنانی ڤیاگرا ئه‌گه‌ری
دوگیانبون به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ر كه‌مده‌كات بۆیه به‌كارهێنه‌ری ئه‌م ده‌رمانه
پێویستی به هۆكاری تری دژه‌منداڵبون نیه
له‌عه‌ره‌بییه‌وه: والی عه‌لی
سه‌رچاوه: klmty.net