هەڵكەوت زاهیر چی لە شعرێكی شێركۆ بێكەس دەكات؟

ئاوازدارنەری ناسراوی كورد هەڵكەوت زاهیر لە نوێترین بەرهەمیدا شیعرێكی شێركۆ بێكەس بۆ گۆرانبێژێكی ناسراو دەكاتە گۆرانی.
هەڵكەوت زاهیر ئاماژە بەوە دەكات ئاوازی بۆ شیعری (پەیامی ونبوو)ی شاعیری گەورەی كورد شێركۆ بێكەس داناوە و هونەرمەند میكایلیش گۆرانییەكە دەڵێتەوە.
هەوڵكەوت زاهیر لە چاوپێكەوتنێكیدا ئاشكرای دەكات بێكەس پێش ئەوەی كۆچی دوایی بكات دوای لێكردووە شیعری (پەیامی ونبوو) بكات گۆرانی، بۆ ئەم مەبەستەش لە ئەستەمبوڵ یەكدیان بینیوە.
ئەو ئاوازدانراوە پێشنیاری میكائیلی بۆ شێركۆ بێكەس كردووە تاگۆرانییەكە بڵێتەوە، ئەویش ڕەزامەندی دەربڕیووە.
لەئێستادا زۆرینەی كارەكانی ئەو گۆرانییە تەواو بووە بڕیاریشە بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ وێنە بگیرێت.



PM:02:47:04/06/2015