سەرۆکی شارەوانی هەڵبجە لەسەر کەناری لابردنە

جارێکی تر ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە پرسی ئەو " گەندەڵیانەی" سەرۆکی شارەوانی هەڵبجە لە دابەشکردنی زەویدا کردوویەتی.

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ ٦/٩ لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدایە لەسەر لێکۆڵینەوە لەپرسی لادانی خدر کەریم سەرۆکی شارەوانی ئەو شارە کە ژمارەیەکی زۆر زەوی و زاری لە هەڵەبجە دابەشکردووە بەدەر لە یاساو رێنوماییەکان.

هەفتەی پێشوو ماوەی هەفتەیەک مۆڵەتیان دا بە ناوبراو تا بەرگری لەخۆی بکات، ئەمرۆ ئەو هەفتەیە کۆتایی هات و سەرلەنوێ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر ئەو پرسە کۆبووەوە.

بپێی زانیارییەکانی سپی ئەگەر زۆر کە ئەو دۆسیەیە رووبەڕووی دادگا بکرێتەوەو سەرۆکی شارەوانی بدرێتە دادگا.

ماوەیەکە لەمەوبەر ژمارەیەک ڕاپۆرتی گەندەڵی لەسەر سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە لە تەلەفزیۆنی NRT ەوە بڵاوکرایەوە ئەمەش بووە هۆکار بۆ لێپرسینەوەی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.



PM:12:43:09/06/2015