دوای بەربانگ ئەم كارانە مەكە

زۆرێك لەو كەسانەی بەڕۆژوو دەبن دوای بەربانگ كردنەوە بۆ ماوەیەك حەز بە خەوتن دەكەن، ڕای پسپۆڕانی تەندروستیش خەوتن لەو كاتەدا زیانی تەندروستی دەبێت و پرۆسەی هەرسكردن دوادەخات.

پسپۆڕانی بواری تەندروستی ئاماژە بەوە دەكەن كە خەوتنی دوای بەربانگ دەبێتە هۆی دواخستنی پرۆسەی هەرسكردن لە گەدەدا و ئەمەش دەبێتە هۆی كۆبونەوەی ئەو خۆراكانەو ئەگەری ژەهراوی بوونی لەش، و هەوكردنی گەدەی لێدەكەوێتەوە.

هەڵەیەكی دیكەی هاوڵاتیان دوای بەربانگ كردنەوە ڕاستەوخۆ خواردنەوەی چایە، چونكە هەندێ ماددە لە چادا هەیە ناهێڵێت خۆراك زوو هەرس بكرێت و ڕێگریشە لە سوود وەرگرتنی لەش لەو خۆراكانی خوراون.

پسپۆڕەكان ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەكەن كە كاتژمێرێك دوای بەربانگ كردنەوە چا بخورێتەوە ئەگەر ئەو چای دەخورێتەوە لەجۆری چای سەوزبێت، ئەوا باشترو تەندروست ترە بۆ لەشی ڕۆژوەوان.



PM:03:33:01/07/2015