رێبواری کەریم وەلی کوفری کرد

راگەیاندکار و کادیری پارتی دەڵێت: ئەو کفرە دەکەم و دوو ئیدارەیی لەکوردستانی باشور گەلێک لە ئێستا باشتر بوو.

ئەو کادیرەی راگەیاندنی پارتی، هاوسۆزە لەگەڵ ژمارەیەک کادیری پێشکەووتووی پارتی لە نێویشیاندا جەعفەر ئێمنکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و جێگری سەرۆکی پەرلەمان کە ماوەیەک لەمەوبەر بەشێوەیەکی تر ئاماژەی بۆ دوو ئیدارەیی کرد.

ئەمجارە رێبواری کەریم وەلی لەوتارێک کە لەرووداو بڵاوکراوەتەوە بەناونیشانی " چارەسەر دابەشبوونە "دەڵێت:
تێكەڵكردنەوەی ئیدارە مێژووییەكانی كوردستان هیچ سوودێكی نەبووە، چونكە رووكەش و درۆیین بوو".

کەریم وەلی دەڵێت: ئەو دوو ئیدارەیە بەرهەمی سیاسەتی دوو حیزب نەبووە، بگرە بیركردنەوە، باوەڕی ئاینی و عیرفانی، وەلائی ناوچەیی، ئەو حیزبانەی دروستكردووە و درێژە بە ژیانیان دەدات. ئەگەرنا و بە پێوەری كار و خزمەتكردن بووایە دەبوو پارتی ئەمڕۆ 70%ی دەنگی خەڵكی كوردستانی بهێنابایە، كەچی تەنها لە ناوچەی مێژوویی خۆیدا باڵادەستە و ئامادەش نییە ئەو باڵادەستییە رادەستی كەس بكات، وەك چۆن یەكێتی و گۆڕانیش لە ناوچەكەیاندا هەمان مامەڵە دەكەن.

ئەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە هەقە، بیر لە بژارەی دابەشكردنی ئیداری لەسەر بنەمای پێكەوە ژیان بكەینەوەو دەڵێت: هەرلایە و دەستوور و سیستەمی خۆی، حكومەت و پەرلەمانی خۆی و لەشكری خۆی هەبێ و لەسەر ئاستی بەرزتریش هەردوو ئیدارە بە رێككەوتنێك جۆری پەیوەندییەكانی خۆیان دیاری بكەن.

کەریم وەلی پێشنیار دەکات باشتروایە پێش ئەوەی دەستوور بنووسرێتەوە بیرێكی جیددی لەو دابەشبوونە بکرێتەوە.



PM:08:33:07/07/2015