"ئەبو بەکری بەغدادی پێشاندانی سەربڕینی گیراوەکان قەدەغە دەکات"

ئەبو بەکری بەغدادی کە خۆی بەخەلیفەی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناوزەد دەکات، پێشاندانی سەبڕینی گیراوەکانی قەدەغە کرد.

رۆژنامەی قودسی عەرەبی لە سەرچاوەیەکی ناو رێکخراوی داعشەوە بڵاویکردۆتەوە کە ئەبوبەکری بەغدادی فەرمانی دەرکردووە پێشاندانی سەربڕینی گیراوەکان قەدەغە بکات.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەیە بەغدادی ئەو فەرمانەی بۆ سەرجەم نوسینگەکانی رێکخراوەکە ناردووە.

رۆژنامەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە چیتر تەنها سەرەتای پرۆسەی سەبڕینەکە و کۆتاییەکەی پێشان دەدرێت و کاتی سەربڕینەکە پێشان نادرێت. 

ئەو رۆژنامەیە قەدەغەکردنی پێشاندانی ئەو دیمەنانەی بۆ رێزگرتن لە موسڵمانان و مەسەلەی مناڵان گەڕاندەوە، بەڵام "سەربڕەکان"ی ناو داعش کە زیاتر سعودیەکانن ئەو فەرمانەیان پێناخۆش بووە، چونکە لای ئەوان بەو کارە "دوژمنەکانیان دەترسێنن نەک خەڵکی بەشێوەیەکی گشتی"، هەرچەندە لەدوایدا ئەوانیش بڕیارەکەیان پەسەند کردووە.

رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە کاتی دەرکەوتنیووە پەنای بردۆتەوە بەر کوشتنی جۆراو جۆرو سوتان لەو بوارەدا بە دڕندانەترین شێوە گیراوەکانی کوشتووە، هەرلەم رێگایەشەوە ناوبانگی دەرکردووە.  



PM:03:58:17/07/2015