بەهۆی تەقاندنەوەی هێڵی نەوتی كەركوك- جیهان هەناردەی نەوت وەستا

وەزیری وزەی توركیا ئەمرۆ رایگەیاند كە شەوی رابردوو هێڵی هەناردەكردنی نەوتی كەركوك - جیهان، تەقێنرایەوە‌و هەناردەكردنی نەوتی عێراق لەم رێگەیەوە وەستا.

تانەر یەڵدز، وەزیری وزەی توركیا ئەمرۆ چوارشەممە رایگەیاند كە نیوەشەوی رابردوو هێڵی هەناردەی نەوتی كەركوك - جیهان لە نزیك شاری جزیرە لە لایەن "بەوتەی ئەو تیرۆریستان"ەوە تەقێنرایەوە.

تەقینەوەكەی شەوی رابردوو لەكاتێكدا كە رۆژانی رابردوو هێڵی نەوتی ئێران - توركیا لەلایەن گەریلاكانی پەكەكە تەقێنرایەوە.  



PM:03:21:29/07/2015