ژمارەی شەهیدەکانی بۆردومانی تورکیا بەرزبووە بۆ شەش شەهید

ئەمڕۆ کاتژمێر ٤ بەیانی فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا هێرش دەکەن سەر گوندی زارگەل سەر بەناحیەی وەرتێ و لە ئەنجامدا چەند هاوڵاتییەکی ئەو گوندە شەهید دەبن، دواتر هاوڵاتیانی گوندی بۆکریسکان دەچن بەدەم هاوڵاتیانی گوندی زارگەلەوەو جارێکی تر فڕۆکەکان بۆردومانیان دەکەن و لەئەنجامدا شەش هاوڵاتی شەهید دەبن.

بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگەسەر نەهرۆ عەبدوڵا کە ناحیەیەکی نزیک گوندەکەیە بە سپی راگەیاند: لەو شەش هاوڵاتییە دوانیان ئافرەتن.
لەو بۆردومانەدا چەندین ماڵی گوندەکە رووخاون و باخ و رەزێکی زۆر هاوڵاتیان کاولبوون.

نەهرۆ عەبدوڵا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لەئەنجامی ئەو بۆردومانە جگە لەشەهیدبوونی شەش هاوڵاتی، ١٠ هاوڵاتی تریش برینداربوون. 

زارگەل سەر بەناحیەی وەرتێیە لە قەزای رەواندوز.   



AM:10:27:01/08/2015