سلێمانی.. پلانێكی تەقاندنەوەی بارەگای كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ پوچەڵكرایەوە

پاش هەوڵی تیرۆری جێگری سكرتێری كۆمەڵەی زەحمەتكێشان، ئەمجار پلانی تەقاندنەوەی چەندین شوێنی بارەگای كۆمەڵەی شۆڕشگێر لە زڕگوێزەڵە پوچەڵكرایەوە.

سەرچاوەیەك بە سپی راگەیاند لەلایەن كەسانی سیخوڕی سەر بەكۆماری ئیسلامی ژمارەیەك مادەی تی ئێن تی‌و مادەی تەقینەوە لە چەندین شوێنی بارەگای كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە نزیك گوندی زڕگوێزەڵە لە جادەی قەرەداغ دانراوە‌و بەنیازبوون بیتەقێننەوە.

بە وتەی سەرچاوەكە بەڵام بەهۆی وشیاری پێشمەرگەكانەوە پلانەكە ئاشكرابووە‌و مادە تەقینەوەكان لەلایەن دەزگا ئەمنیی‌و پەیوەندیدارەكانی سلێمانی پوچەڵكراوەتەوە‌و زیان بە كەس نەگەیشتووە.

پلانی تەقاندنەوەی بارەگای كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لەكاتێكدای كە رۆژی رابردوو، رەزا كەعبی جێگری سكرتێری كۆمەڵەی زەحمتكێشانی كوردستان لە هەوڵێكی تیرۆر رزگاری بوو.

بەوتەی سەرچاوەكە تۆمەتبارانی هەردوو پلانەكەی هەر دوو لایەنی كۆمەڵە خۆیان دەرباز كردوە‌و دەستگیر نەكراون.



PM:02:30:09/08/2015