دوا کۆبوونەوە بەسەرپەرشتی نوێنەری ئەمەریکاو کۆمەڵەی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت

وا بڕیارە کاتژمێر ١٠:٣٠ ئەمشەو کۆبوونەوەی هەر پێنجی لایەنی پارتی و گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتوو بە سەرپەرشتی نوێنەری ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان و قونسڵی بەریتانیا بەڕێوە دەچێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند ئەو کۆبوونەوە پێنج قۆڵیە بەسەرپەرشتی جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئۆباما برێت ماکورگ، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و، قونسڵی بەریتانیا لەهەولێر  بەڕێوە دەچێت.

وەفدی گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتوو سەرەتا پێش ئەوەی بچنە ناو کۆبوونەوە سەرەکییەکەوە، لەنێو خۆیاندا لە بارەگای یەکێتی لەهەولێر لەگەڵ کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی کۆدەبنەوە.

چاودێران پێیانوایە ئەمە دوا دەرفەتی سازانە پێش کۆبوونەوەی سبەینێ چوار شەممەی پەرلەمان کە کاتژمێر ١١ ی پێش نێوەرۆ سازدەکرێت بەمەبەستی هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.



PM:09:23:18/08/2015