ڤیدیۆ...ڤیاگرای ژنان خرایە بازاڕەوە

كارگێری خۆراك و دەرمانی ئەمریكی ڕێگا بە خستنە بازاڕی دەرمانێك دەدات كە توانای سێكسی ژنان بەهێز دەكات.

ئەو دەرمانە ناوی فلیبانسرینە و پێشتر دووجاری دیكە لە لایەن كارگێڕی خۆراك و دەرمانی ئەمریكییەوە ڕەتكراوەتەوە و ڕێگە بە بڵاوبونەوەی نەدراوە، ئەمەش بەهۆی لاوازییەكەی و كاریگەرییە خراپەكانی بە تایبەت لەڕووی گێژبوون و دڵ تێكەڵهاتن.

ئەو دەرمانە بەناوی ئادی دەفرۆشرێت و لەڕێی چەند ماددەیەكەوە كاریگەری لەسەر مێشكی ژنان دروست دەكات بەجۆرێك كە كێشەی لاوازی سێكسیان چارەسەربێت.

بەپێی ئەو ڕێنماییە پزیشكیانەی لەگەڵ دەرمانەكەدا بڵاوكراوەتەوە، پێویستە ئەو ژنانەی كێشەی لاوازی سێكسیان هەیە، شەوانە دەنكێك لەو حەبە بخۆن، بەڵام پێویستە پێش بەكارهێنانیشی ڕای پزیشكی پسپۆڕ وەربگرن، بۆ ئەوەی ئەگەر كێشەیەكی تەندروستیان هەبیچت بزانێت، ئەو دەرمانە كاریگەری خراپی دەبێت یاخود نا.



PM:04:29:03/09/2015