لەتەقاندنەوەی ئۆتۆمبیلێكدا دوو سەربازی تورك كوژران

لەهێرشێكی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ سەر ئۆتۆمبیلێكی سەربازیی سوپای توركیا، 2 سەرباز كوژران.

بەپێی هەواڵێكی تۆڕی جیهانیی بی بی سی، هێرش بۆ سەر ئۆتۆمبیلەكە لە پارێزگای ئامەد روویداوە‌و بەهۆیەوە ژمارەیەك سەربازی دیكەش برینداربوون.

شەڕ‌و پێكدادانەكان لە باكوری كوردستان لەنێوان پەكەكە‌و سوپای توركیا رووی لە زیادبوون كردووە.



PM:05:15:06/09/2015