دەمیرتاش: ئەردۆغان‌و داودئۆغڵو شەڕی ناخۆیان لە توركیا هەڵگیرساند

هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتیكی گەلان سەرۆك كۆمار‌و سەرۆك وەزیرانی توركیا بە بەرپرسی هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆ لەو وڵاتە تۆمەتبار كرد‌و داوای لەخەڵكی توركیا كرد پێكەوە یەكگرتوو بن.

هەواڵنێری "جیهان"ی توركیا لە زاری سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتیكی گەلان هەدەپە رایگەیاند: پاش ئەوەی داود ئۆغڵو‌و ئەرۆدغان زانیان كە ناتوانن بە شەڕی شاخەكان دەنگی هەڵبژاردن بە دەست بێنن، لە ئێستادا هەوڵدەدەن شەڕی ناوخۆی بنێنەوە.

دەمیرتاش وتیشی: تاقمێك لەلایەن ئاك پارتی‌و دەزگای هەواڵگری توركیاوە رێكخراون ‌و لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو هێرشیان كردوەتەسەر 400 ئۆفیسی هەدەپە لەشارەكانی توركیا.



PM:03:59:10/09/2015