گۆڕان بۆ بەشداری کۆنگرەی پارتی دادو گەشەی نەکرد؟

گۆڕان بەشداری کۆنگرەی پارتی دادو گەشەی حوکمڕانی نەکرد کە ئەمڕۆ ٩/١٢ لەئەنقەرە دەستی بەکارەکانی کرد، لەبەرئەوەی گۆڕان ناڕازییە لە سیاسیەتی حکومەتی تورکیا بەرامبەر کورد.

سەرچاوەیەکی نزیک لە نەوشیروان مستەفا بە سپی راگەیاند" راستە گۆڕان هیچ راگەیەنراوێکی فەرمی لەسەر بەشداری نەکردنی لە کۆنگرەی ئاک پارتیدا بڵاونەکردۆتەوە، بەڵام رێکخەری گشتی و بزووتنەوەی گۆڕان ناڕازین لە سیاسیەتی ئاک پارتی و سیاسەتی حکومەتی تورکیا بەرامبەر پرسی کورد لە باکوری کوردستان".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بەر لەهەفتەیەک بانگهێشتنامەی میوانداری گەیشتۆتە بزووتنەوەی گۆڕان و لایەنە سیاسیەکانی تری باشووری کوردستان، بەڵام گۆڕان رەتیکرۆدتەوە بەشداری کۆنگرەی ئاک پارتی بکات.

بەپیی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە تا ئێستا لەلایەن بەرپرسانی ئاک پارتیەوە چەند جارێک نەوشیروان مستەفا لە سالآنی رابردوودا بانگهێشتی تورکیا کراوە، بەلآم نەوشیروان مستەفا سەردانی ئەو ولآتەی نەکردووە.

هەریەک لە پارتی و یەکێتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ و بزووتنەوەی ئیسلامی بەشداری کۆنگرەکەی ئاک پارتیان لەسەر ئاستێکی بەرز وەک میوان کردووە.



PM:03:13:12/09/2015