ئەردۆغان فەرمانی تەقاندنەوەی گۆڕستانی گەریلاکان دەدات

حكومەتی توركیا لە فەرمانێكدا بە ئیمزای وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە، فەرمان بە سوپای توركیا دەكات گۆڕستانەكانی شەهیدانی پەكەكە بۆردومان بكەن‌و لەناویان ببەن.

بەپێی فەرمانێک کە وەک گرنگ و نهێنی دەرکراوە و واژۆی وەزیری ناوخۆی تورکیا (سەباحەدین ئۆزتورک) ی لەسەرە، نێردراوە بۆ هەرێمەکانی باکوری کوردستان و تیایدا فەرمانیان پێدراون کە ١٤ گۆڕستانی گەریلاکان لەناوببەن، بیانتەقێننەوە و نەیانهێڵن.

لە بەڵگەکەدا هاتووە، پێویستە ئۆپەراسیۆن بکرێتە سەر گۆڕستانەکان و هەموو هێماکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی و لەناویان بەرن و هەموو زانیاریەکیش بدەنە سەرفەرمانداری گشتی جەندرمە.

دەوترێت تێکدانی گۆڕستانی شەهیدانی گەریلا بەبەهانەی ئەوەی گوایە مین لەدەوروبەریان چێندراوە، دەبێت کە ڕێ لەبەر تەقینەوە و هەڵچوونی گەل لەناوچەکەدا بکاتەوە و زیانێکی زۆریش بگەیەنێتە هێزە سەربازیەکان.

بەپێی هەواڵێكی رۆژنیوز، لەبەرامبەردا پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ی ئۆپۆزسیۆن ئەو بابەتەی بردوەتە پەرلەمانی تورکیا. پەرلەمانتاری جەهەپەی شاری ئەنتاڵیا (نیازی نەفی کارا) لەسەر ناردنی ئەو فەرمانەی وەزیری ناوخۆیی حکومەتەکەی ئاکەپە بۆ والیەتی شارەکانی (ئاگری، بەتلیس، ئامەد، مێردین، سێرت، شڕناخ و دێرسیم) بەمەبەستی تێدانی گۆڕستانی شەهیدان وەک سەرهەڵدانی قۆناغێکی کابووس ناولێدەبات.



PM:01:55:15/09/2015