گەنجێك 35 دەنك ڤیاگرا پێكەوە دەخوات

گەنجێك دوای ئەوەی دەیەوێت لەگەڵ هاوسەرەكەیدا شەوێكی جیاواز بەسەر بەرێت، 35 دەنك حەبی ڤیاگرا پێكەوە دەخوات.

دانێل میدفۆرت كە گەنجێكی بەریتانی تەمەن 35 ساڵە، لەماوەی كاتژمێرێكدا 35 دەنك حەبی ڤیاگرا دەخوات تا توانا سێكسییەكانی بەهێز بێت و كاتێكی جیاواز لەگەڵ هاوسەرەكەی بەسەربەرێت، بەڵام دواتر باری تەندروستی تێك دەچێت و كاتێك هاوسەرەكەی هەست بە خراپی دۆخی دەكات پەیوەندی بە ئوتوبیلی فریاكەوتنەوە دەكات و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەكرێت.

میدفۆرت ئاماژە بەوە دەكات كە هەستی بە هێزێكی زۆر كردووە لە ئەندامی نێرینەیدا و بە جۆرێك توشی ڕەپبوون بووە كە هەرگیز هەستی وای نەبووە، دواتر هەموو شتێك دووروبەری بە سەوز بینیوە.

ئەو گەنجە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە نەخۆشخانە ماوەتەوە و ئەو چەند ڕۆژەش ئەندامی نێرینە بە بە ڕەپی ماوەتەوە.
سەبارەت بە مامەڵەی پزیشكەكان دانێل میدفۆرت دەڵێت "زۆر شارەزایانە مامەڵیان كرد، هەرچەندە بەزۆر دەیانتوانی كۆنتڕۆڵی پێكەنینەكەیان بكەن".



PM:03:43:22/09/2015