داعش لەجەژنی قورباندا بڕیارێکی زۆر سەرنجڕاکێش دەدات

داعش جیهانی تووشی شۆک کرد کاتێک ئەمرۆ بڕیاری دا کە لەکاتی سەربڕینی قوربانیدا، بارودۆخ و هەستی ئاژەڵەکە لەبەرچاو بگیرێت.

لە بەیانێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراوەتەوە، رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش داوا دەکات لەکاتی ئەنجامدانی قوربانییدا ئاژەڵەکان لەبەرچاوی یەکتری سەرنەبڕرێن تا نەترسن، هەروەها دەبێت ئاژەڵەکە لەکاتی سەربڕینی لەوانی تر دووربخرێتەوە، ناشبێت چەقۆ دەربخەیت لەبەرچاوی ئاژەڵەکە.

ئەم بەیانەی داعش لە کاتێکدایە ئەو ڕێکخراوە چەندان دەستگیرکراو لەبەرچاوی یەکتری دەستدەبڕێت و سەردەبڕێت و دەسووتێنیت.



PM:12:52:24/09/2015