ڤیاگرا جگە لە بەهێزكردنی توانای سێكسی ئەم سودەشی هەیە

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ دەركەوتووە خواردنی حەبی ڤیاگرا دەبێتە هۆی دابەزاندنی كێش.

توێژینەوەكە لەلایەن چەند پسپۆڕێكی چینییەوە ئەنجامدراوە و دەركەوتووە بەكارهێنانی حەبی ڤیاگیرا، سودەكەی تەنیا لە بەهێزكردنی توانای سێكسیدا كورت نابێتەوە، بەڵكۆ بڕیچكی زۆر لە یەكەی گەرمۆكەی لەش دەسوتێنێت، ئەوەش هۆكارێكە بۆ دابەزاندنی كێش.

توێژینەوەكە لەسەر چەند مشكێكی تاقیگەی ئەنجامدراوە و لەماوەی هەفتەیەكدا سێ حەبی ڤیاگرایان پێدراوە، دواتر كاریگەرییەكانی لەسەر تواندنەوەی چەوری دەركەوتووە.

پسپۆڕەكان باس لەوە دەكەن كە حەبی ڤیاگرا چەوری سپی لەش بەشێوەیەك دەگۆڕێت كە لە ماوەیەكی كەمدا بتوێتەوە.



PM:02:20:01/10/2015