سێ خۆپیشاندەر بەتەقەی پێشمەرگەكانی لقی پارتی بریندار بوون

پاش نیوەرۆ ئەمرۆ ژمارەیەك لە خەڵكی قەڵادزێ بەخۆپیشاندان گەیشتنە بەردەم لقی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و پاش كەمێك لەگەڵ پێشمەرگەكانی ئەو لقە تێكهەڵچوون.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بەسپی راگەیاند لەئەنجامی ئەو تێكەهەڵچوونەدا سێ خۆپیشاندەر بە تەقەی پێشمەرگەكانی لقی پارتی لە قەڵادزێ برینداربوون.



PM:05:48:09/10/2015