لە راگەیەنراوێکدا لەسەر بارودۆخی کوردستان کە ئەمڕۆ ١٠/١٦ کۆسرەت رەسوڵ بڵاویکردەوە ناوی مەسعود بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم ناهێنێت.
لەو راگەیاندنەدا جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت" پێویسته و ئه‌كی هه‌موولایه‌كمان به‌خه‌می چاره‌سه‌ركردنی وه‌زعه‌كه‌وه‌بین، له‌هه‌مووشمان زیاتر كاك مه‌سعود بارزانی، بۆیه داوا له‌و ده‌كه‌م، چونكه به‌رێزیان به‌رپرسیارێتی زیاتری له‌سه‌رشانه و پێویسته به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی وه‌زعه‌كه به‌زووترین كات كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی پارته سیاسییه‌كان سازبكات".
دەقی راگەیەنراوەکە..
ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا له‌كوردستان هاتۆته پێشه‌وه هه‌موو نیشتمانپه‌روه‌رو دڵسۆزێكی ئه‌م نیشتمانه‌ی نیگه‌ران كردووه و بۆته مایه‌ی نیگه‌رانی، بۆیه پێویسته به‌زووترین كات چاره‌سه‌ربكرێت و بوار نه‌درێت ده‌ستی ده‌ره‌كی و ناحه‌زانی كورد كێشه‌كان قوڵتربكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها پێویسته و ئه‌كی هه‌موولایه‌كمان به‌خه‌می چاره‌سه‌ركردنی وه‌زعه‌كه‌وه‌بین، له‌هه‌مووشمان زیاتر كاك مه‌سعود بارزانی، بۆیه داوا له‌و ده‌كه‌م، چونكه به‌رێزیان به‌رپرسیارێتی زیاتری له‌سه‌رشانه و پێویسته به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی وه‌زعه‌كه به‌زووترین كات كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی پارته سیاسییه‌كان سازبكات.
هه‌روه‌ها داوا له خه‌مخۆرانی نیشتمان، مامۆستایانی زانكۆ، رۆشنبیران و رۆشنامه‌نووسان ده‌كه‌م به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن له‌هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه هاوكاریكردن به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی وه‌زعه‌كه.
دواكاریشم كێشه‌ی موچه‌و بژێوی هاووڵاتیان و باری ئابوری به‌په‌له چاره‌سه‌ربكرێت و ئه‌م پرسه تێكه‌ڵ به‌كێشه سیاسییه‌كان نه‌كرێت.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ