ماسی بخۆ و لەم نەخۆشییە خۆت بپارێزە

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی پزیشكی زۆر خواردنی ماسی، بەتایبەت جۆرەكانی سەلەمون و سەردین، ئەگەری توشبونی ژنان بە شێرپەنجەی مەمك كەمدەكاتەوە.

توێژینەوەكە چەند پسپۆڕێكی زانكۆی شیگ یانگی چینی ئەنجامیانداوە و هەستاون بە لێكۆڵینەوە لە لیستی 800 هەزار ژن لە قاڕەكانی ئاسیا و ئەوروپا و ئەمریكا، لەگەڵ لیستی بیست هەزار ژنی توشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك.

توێژەرەكان بۆیان دەركەوتووە ترشە چەوری ئۆمیگا سێ كە بە زۆری لە ماسی سەلەمون و سەردیندا بونی هەیە، ئەگەری توشبونی ژنان بە شێرپەنجەی مەمك كەمدەكاتەوە و چاكبونەوەی ئەو ژنانەش خێراتر دەكات كە بەدەست نەخۆشییەكەوە دەناڵێنن.



PM:01:43:14/11/2015