ڤیدیۆ...كاتێك ئەدێڵ و فەیروز یەك دەگرن ئەمە ڕوودەدات

كچە هونەرمەندێكی فەلەستینی لەكارێكی جیاوازدا دوو گۆرانی ئەستێرەی بەناوبانگی عەرەب فەیروز و خانمە گۆرانبێژی ناسراوی جیهان ئەدێڵ پێكەوە تێكەڵ دەكات.

نوێل خەرمان كە كچە هونەرمەندێكی لاوی فەلەستینی، هەردوو گۆرانی (كیفك انت)ی فیروز و گۆرانی (Hello) ئەدێڵ پێكەوە بە تێكەڵی دەڵێتەوە، ئەمەش بەهۆی نزیكی ئاوازی ئەو دوو گۆرانییە لە یەكترەوە.

ئەو كچە ڤیدیۆی وتنەوەی ئەو دوو گۆرانییەی لە پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب بڵاوكردۆتەوە و لەماوەی چەند ڕۆژێكی كەمدا زیاتر له دوو ملیۆن بینەری هەبووە و كەسانێكی زۆر لەسەر ئاستی جیهان سەرسامی خۆیان بەو كارە دەربڕیوە.



PM:01:34:15/11/2015