" بارزانی رازیە باسی گۆڕینی هەموو کەس بکرێت، خۆی نەبێت"

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند" بارزانی رازیە باسی گۆڕینی هەموو کەس بکرێت، خۆی نەبێت".

هۆشیار عەبدوڵا سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق لە پۆستێکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند" بارزانی ڕازیە کە سەرۆکایەتی پەرلەمان هەمویان بگۆڕدرێن ! لەوە ئەچێ باسی گۆڕینی خۆی نەکەن لەسەر گۆڕینی هەموان ڕازی بێت".

ئەو پەرلەمانتارە لەدرێژەی پۆستەکەیدا دەڵێت" مرۆڤ بە دەستخۆی نیە بە خوێندنەوەی مانشێتی ئاوا پێکەنینی دێت ... وەک ئەوەی بۆ گۆڕینی سەرۆکایەتی پەرلەمان چاوەرێی رەزامەندی بارزانی بین کە لای ئێمە جگە لە سەرۆکی حیزبەکەی خۆی هیچ شەرعیەتێکی تری نیە".

ناوبراو دەڵێت" خۆزگە بارزانی لە بری گۆڕینی سەرۆکایەتی شەرعی پەرلەمان بیری لە گۆڕینی خۆی دەکردەوە، چونکە فەراغ و کێشەیەک هەبێت لە کوردستان سەرۆکی هەرێمە نەک شتی تر".



AM:11:54:18/11/2015