ڤیدیۆ...لەیادی لەدایكبونیدا، چەند نهێنییەكی فەیروز ئاشكرا دەكرێت

ئەستێرەی گەورەی عەرەب فەیروز، یادی لەدایك بونی دەكاتەوە و جەماوەرەكەشی بە چەندین كۆمێنتی جیاواز ئەو یادە پیرۆز دەكەن.

ڕۆژی 21/11 فەیروز یادی 80 ساڵەی لەدایكبونی دەكاتەوە و ئەستێرەی بەناوبانگەكانی عەرەب و هەوادارانیشی بە چەندین شێوازی جیاواز پیرۆزبایی ئاڕاستە دەكەن و ئەو ڕۆژە بە بۆنەیەكی نیشتمانی ناودەبەن.

بەم بۆنەیەوە لە لوبنانی نیشتمانی فەیروز و چەندین وڵاتی عەرەبی دیكە، بڕیارە چەند مەراسیمێك سازبكرێت، هەروەها هونەرمەندان (راغب عەلامە، ئەحلام، یارا) چەندین هونەرمەندی دیكەش پیرۆزبایی ئەو یادەیان كردووە.

بەشێكی میدیا عەرەبییەكان چەند نهێنییەكی فەیروزیان ئاشكرا كردووە و ئاماژە بەوە كردووە كە ئەو هونەرمەندە منداڵی خێزانێكی هەژار بووە، كە تەنانەت ڕادیۆشیان نەبووە، بەڵكو لە ڕادیۆی دراوسێكانەوە گوێی لە میوزیك و گۆرانی گرتووە، كاتێكیش بۆ یەكەمجار گۆرانی وتووە، لەبەردەم هەردوو ئەستێرەی ناسراو ئەسمەهان و فەرید ئەترەشدا بووە.

فەیروز كە لە ساڵی 1935 لەدایك بووە، ساڵی 1940 لە كۆری قوتابخانەوە دەستی بە گۆرانی وتن كردووە، ساڵی 1952 لەگەڵ عاسی رحبانی كە دواتر ژیانی هاوسەری لەگەڵ پێكهێناوە، گۆرانی تایبەت بەخۆی بەرهەم هێناوە و لەو كاتەوە تائێستا خاوەنی 60 ئەلبوم و 16 شانۆگەری و سێ فیلمی سینەماییەوە.



PM:03:02:21/11/2015