"تورکیا وەک ئەوەی ئێمە فڕۆکەیەکیمان خستبێت،پەیوەندی بەناتۆوە کرد"

سەبارەت بەخستنە خوارەوەی فڕۆکە جەنگیەکەی روسیا لەلایەن تورکیاوە، سەرۆکی روسیا پۆتین هەڵوێستێکی توندی پێشانداو وتی" لە هەمووی سەیرتر ئەوە کە تورکیا لەجیاتی پەیوەندیکردن بە ئێمە بۆ قسەکردن لەسەر ڕووداوەکە کەچی تورکیا پەیوەندی بە ناتۆ کردوە وەک ئەوەی کە ئێمە فڕۆکەیەکی تورکیامان خستبێت".

پۆتین لە درێژەی قسەکانیدا کە زۆرێک لەمیدیا جیهانییەکان گواستیانەوە، وتی" فڕۆکەکەی ئێمە لەکاتی شەڕکردن لەگەڵ داعش خرایە خوارەوە".

پۆتین بیری رای گشتی جیهانی خستەوەو وتی" ئێمە لەمێژە باسمان لە هاوکاریکردنی تورکیا بۆ داعش کردوە بەتایبەتی کڕینی نەوت‌و بەرهەمەکانی" و وتیشی" ئەو کۆمەک‌و یارمەتییانەو پاراستنی داعشە لەلایەن هەندێک وڵاتی گەورە کە وایکردوە داعش هێندە بەهێزەبێت بەڕادەیەک کە بتوانێت لەناوجەرگەی ئەوروپا کاری تێرۆریستی ئەنجامبدات".

سەبارەت بەهەڵوێستی رووسیا لەسەر کۆی رووداوەکە، سەرۆکی ئەو وڵاتە دەڵێت" ئەو کردارەی تورکیا تاوانێکە کە کاریگەریی گەورەی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوانماندا دەبێت "وتیشی " ئێمە بە وردی لەو ڕووداوە دەکۆڵینەوەو هەڵوێست وەردەگرین".



PM:06:58:24/11/2015