عەرەبێک بووە باشترین یاریزانی ئاسیا

 ئەمرۆ لە شاری نودەڵهی لە وڵاتی هندستان یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا خەڵاتی ساڵانەی باشترین یاریزانی ئاسیای بەخشیە ئەحمەد خەلیلی ئیماراتی.

ئەحمەد خەلیل سێیەم یاریزانەی ئیماراتیە ئەم نازناوە وەردەگرێتو لە ساڵی ٢٠٠٨ بە باشترین یاریزانی لاوی ئاسیا دیاری کرا.

ئەحمەد خەلیل لەگەڵ عمر عەبدلرەحمانی هاونیشتیمانی و یاریزانی چینی زهینگ زهی لە کێبرکێدابوو لە ئەنجامدا نازناوی باشترین یاریزانی ئاسیای بۆ ساڵی ٢٠١٥ بەدەست هێنا.

ئەحمەد خەلیل تەمەنی ٢٤ ساڵەو یاری بۆ یانەی ئەهڵی وڵاتەکەی دەکات.


speemedia




PM:06:20:29/11/2015