وێنە...سوكایەتییەك بە فیروز دەكرێت كە لە مێژوودا شتی وا ڕووینەداوە

گۆڤارێكی لوبنانی لە وتارێكدا سوكایەتی بە هونەرمەندی گەورەی عەرەب فەیروز دەكات و ئەو هەواڵەش هەرایەكی گەورە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا دروست دەكات.

گۆڤاری (الشراع) كە بڵاوكراوەیەكی لوبنانییە لە نوێترین ژمارەیەدا كە ڕۆژی شەممە بڵاوكرتەوەتەوە، وتارێكی سوكایەتی شەش لاپەڕەی لەسەر فەیروز بڵاوكردۆتەوە كە لە نوسینی عەلی حەسن سەبرایە و ئەو هونەرمەندەی بە دوژمنی خەڵك و ئاشقی پارە و ویسكی و پیلانگێر لەگەڵ بەشار ئەسەد تۆمەتبار كردووە.

ئەو وشانەی لە وتارەكەدا بە فەیروز وتراوە تائێستا لە هیچ دەزگایەكی ڕاگەیاندندا بەو خانمە هونەرمەندە نەوتراوە، كە بە یەكێك لە رەمزە گرنگەكانی لوبنان دادەنرێت و لەسەر ئاستی جیهانیش خاوەنی پێگەیەكی بەرزە.

لای خۆیانەوە هونەرمەند و ڕۆژنامەنوس و ڕۆشنبیران و بەشداربوانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەسەر ئەو وتارە هاتونەتە دەنگ و دوای دەركردن و دەستلەكاركێشانەوەی نوسەری وتارەكەیان كردووە، بەو پێیەی سوكارەتی كردن بەو هونەرمەندە هێڵی سورە و بۆ هیچ كەسێك نییە بیبەزێنێت.



PM:02:23:14/12/2015