سەرۆك وەزیرانی توركیا: دەمیرتاش خائینە

ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆك وەزیرانی توركیا پارتی گەلی كۆماریخواز‌و پارتی دیموكراتیكی گەلان بەوە تۆمەتبار دەكات كە خیانەتیان بە توركیا كردوە.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی حوڕیەت، داود ئۆغڵو وتی: "سەلاحەدین دەمیرتاش لەكاتێك سەردانی روسیا دەكات‌و بەخیانەتی خۆی بە میللەتی توركیا بەئاشكرا پشتیوانی خۆی لە روسیا راگەیاند كە فرۆكە جەنگییەكانی روس، توركمان، عەرەب‌و كوردی بێتاوان لەشارەكانی ئێعزاز، حەڵەب، ئەدلەب‌و.. دەكەنە ئامانج".

میدیاكانی روسیا لەزاری سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی هەدەپە لەدیداری لەگەڵ وەزیری دەرەوەی روسیا بڵاویانكردەوە كە هەدەپە رەخنە لە خستنەخوارەوەی فرۆكە روسیەكە لەلایەن توركیا دەگرن.

داود ئۆغڵو لەبەیاننامەیەكدا راگەیاند كە وتەكانی دەمیرتاش لەروسیا "خائینانە"بووە.



PM:06:55:25/12/2015