ویستیان تەقینەوە لەبەلجیکا بکەن، دەستگیرکران

 دەسەڵاتدارانی بەلجیکا بڵاویان کردەوە ٦ کەسیان بە تۆمەتی دانانی نەخشە بۆ تەقاندنەوە لە ساڵی نوێدا دەستگیرکردووە.

پۆلیسی بەلجیکا رۆژی ١٢/٣٠ شەش گومانلێکراوی لە حەوت پرۆسەی کێوماڵکردندا لە دەوری برۆکسل دەستگیرکرد کە پلانیان هەبووە کاری تەقینەوە لە ئاهەنگی سەری ساڵی ٢٠١٦ دا ئەنجام بدەن.

ئەو ٦ کەسەی دەستگیرکراون وەک بی بی سی بلآویکردۆتەوە بەرەگەز عەرەبن.


لەو وڵاتە هەموو یاریە ئاگرینەکان قەدەغەکرا کە بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێوە ئەنجامدەدرێت، لە ترسی ئەنجامدانی هێرشی " تیرۆرۆیستی" .
زۆربەی پایتەختە ئەوروپاییەکان رێوشوێنی توندیان گرتەبەر بۆ ئەوەی رێگری بکەن لە ئەنجامدانی کاری " تیرۆریستی" لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵدا.



AM:01:26:01/01/2016