ڤیدیۆ...بۆ ساڵی نوێ فەیروز كارێك دەكات كە هەرگیز نەیكردووە

خانمە هونەرمەندی گەورەی عەرەب بۆ یەكەمجار لەڕێی گرتەیەكی ڤیدیۆییەوە پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە هەوادارانی دەكات.

ریما رەحبانی كچی فەیروز لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك گرتەیەكی ڤیدیۆی كورتی دایكی بڵاودەكاتەوە، كە تێیدا گۆرانی (خلصت سني، وطلت سني) دەڵێتەوە.

لە ڤیدیۆكەدا فەیروز سەرقاڵی، داگیرساندنی مۆمە، بەڵام فۆكەسێكی زۆر نەخراوەتە سەر ڕوخساری.

لەگەڵ بڵاوبونەوەی ڤیدیۆكەدا هەوادارانی ئەو خانمە هونەرمەندە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیان خرۆشاند دڵخۆشی خۆیان بە بینی ئەو گرتەیە دەربڕی بەو پێیەی ئەمە یەكەم جارە ئەو خانمە هونەرمەندە بەو شێوەیە پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە هەوادارانی بكات.



PM:02:16:02/01/2016