بەهۆی تەقاندنەوەی بۆری غازی چەمچەماڵ - هەولێر کارەبا کەمدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی بۆریی غازی هێڵی گواستنەوەی چەمچەماڵ – هەولێر، بڕێکی زۆر کارەبا کەمدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەلێت "بەهۆی ڕووداوەکەوە هەردوو وێستگەی كارەبای هەولێر و چەمچەماڵ لە كاركەوتوون، ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا كەمبوتەوە بۆ ١٢٠٠ مێگاوات ، لە كاتێكدا كۆی بەرهەمهێنانی كارەبا ٢٥٠٠ بۆ ٢٦٠٠ مێگاواتە".

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی دەڵێن " حكومەتی هەرێمی كوردستان لەهەوڵی جدی دایە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكەو چاككردنەوەی هێڵەكە و ئاسایی كردنەوەی بارودۆخی كارەبای كوردستان".

ئەو لایەنە پەیەوەندیدارە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە چاککردنەوەکە، چەند رۆژێك دەخایەنێت.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات ڕەچاوی ئەو بارودۆخە بکەن و داواش لە خاوەنی مۆلیدە ئەهلییەکان دەکات ئامادەبن بۆ کارپێکردنی مۆلیدەکانیان چونکە بەرنامەی کارەبا تێکچووە.
 



PM:03:27:29/01/2016