د. نەجمەدین کەریم: نێوان من و د. بەرهەم ساردە

ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی د. نەجمەدین کەریم ئاشکرای کرد نێوان خۆی و د. بەرهەم ساڵح ماوەیەکە ساردە.

د. نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوک لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەنالێ ئێن ئار تی، رایگەیاند" یەکێتی نیشتمانی کوردستان هیچ پەیوەندییەکی بە دەرکردن و بەڕێوەبردن و بەرهەمهێنان و فرۆشتنی نەوتی کەرکوکەوە نییە".

دەربارەی رێگرتن لەسەرۆکی پەرلەمان لەو چاوپێکەوتنەدا ناوبراو وتی" دەبوایە متمانە لە پەرلەمانەوە لە سەرۆکی پەرلەمان وەرگیرایەتەوە".

پارێزگاری کەرکوک لەسەر ئەو لیژنەیەی لەسەریان دروستکردووە لەلایەن مەکەتەبی سیاسی حیزبەکەیەوە، دەڵێت" کەس ناتوانێت لیژنە لەسەر من دروستبکات".

سەبارەت بە تەقاندنەوەی بۆری غاز نێوان چەمچەماڵ و هەولێر لە سنوری پارێزگای کەرکوک، د. نەجمەدین کەریم وتی" پێویستە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکرێت کە چەند رۆژێک لەمەوبەر هەڕەشەی تەقاندنەوەی ئەو بۆریانەیان دەکرد".

هەفتەیەک لەمەوبەر بەرپرسی مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕان لە چەمچەماڵ و دۆستیكی کۆنە پێشمەرگەی گۆڕان هەرەشەی تەقاندنەوەی بۆری گازیان لەناوچەکەیان کرد.  



PM:08:46:29/01/2016