گۆڕان لەسەر تەقاندنەوەی بۆریە غازەكە وەڵامی پارتی دەداتەوە

وتەبێژی گۆڕان وەڵامی ئەو تۆمەتانەی پارتی دەداتەوە‌و دەڵێت هەركەس بۆریە غازەی تەقاندوەتەوە دەبێت بەتوندترین شێوە سزا بدرێت.

لەمبارەیەوە شۆڕش حاجی، وتەبێژی فەرمیی بزوتنەوەی گۆڕان بە سپی راگەیاند " ئێمە لەیەكێتی‌و پارتی سورترین لەسەر ئەوەی هەركەسێك بۆریە غازەكەی ته‌قاندوتەوە دەبێت بە توندترین شێوە سزا بدرێت".

پاش ئەوەی بۆریەكی غاز لەنێوان هەولێر‌و كەركوك تەقێنرایەوە میدیاكانی پارتی بزوتنەوەی گۆڕانیان بە تەقاندنەوەی ئەو بۆریە تۆمەتبار كرد كە بەوپێی ئەو میدیانە پێشتر هەڵسوڕاوێكی گۆڕان لە چەمچەماڵ، بەهۆی قەیرانی دارایی هەرێم، هەڕەشەی تەقاندنەوەی ئەو بۆریە غازەی كردبوو.

شۆڕش حاجی وتیشی "ئێمە وەك بزوتنەوەی گۆران، گوێ‌ بە تۆمەت نادەین‌و وڵامی هیچ تۆمەتێكیش نادەینەوە، هەركەسێكیش ئەو كارەی كردبێت، دەبێت، بە توندرین شێوە، سزا بدرێت".

وتەبێژی فەرمیی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەشدا "بەداخەوە خەسڵەتی بەشێك لەو حزبە دەسەڵاتدارانی هەرێم بووە، بە تۆمەت بە خشینەوە، ئێمەش وەڵامی تۆمەند نادەینەوەو باوەڕمان بە سەروەری یاسا هەیەو یاسا هەر بڕیارێكی دەركرد ئێمە پشتیوانی لێ‌ دەكەین".



PM:01:43:30/01/2016