وه‌فدێکی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریکی و به‌ریتانی که رۆبه‌رت ما‌کورگ نوێنه‌ری ئۆباما بۆجه‌نگی دژی داعش سه‌رۆکایه‌تی وه‌فده‌که ده‌کات، بۆ یه‌که‌مجار گه‌یشتنه شاری کوبانێ له‌رۆژئاوایی کوردستان.
ماڵپه‌ڕی هه‌واڵ 24 که ماڵپه‌ڕێکی رۆژئاوایی کوردستانه له‌هه‌واڵێکیدا بڵاویکرده‌وه، وه‌فده‌که له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کانتۆنی کۆبانی کۆده‌بنه‌وه‌و جگه له‌پرسه‌کانی تایبه‌ت به‌ژیانی خه‌ڵک، گفتگۆ له‌سه‌ر شکاندنی زیاتری داعش ده‌که‌ن.
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شاری کوبانێ کرایه ئامانجی شه‌ڕێکی سه‌ختی چه‌کدارانی داعش، دوای 6 مانگ له‌به‌ره‌نگاری شه‌ڕڤانانی کورد به‌کورو کچه‌وه له‌شاره‌که‌و به‌یارمه‌تی فرۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان و هێزی پێشمه‌رگه، ئه‌و چه‌کدارانه تێکشکێنران.