"گۆڕان عەبدوڵای كوێخا موبارەك رادەستی هێزە ئەمنیەكان دەكات"

ئاسایشی هەرێم لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە تەقاندنەوەی بۆری غازی چەمچەماڵ پێكدەهێنێت‌و بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەكات.

لەبارەی تەقاندنەوەی بۆڕییەکە، "جەلال شێخ کەریم"، بریکاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی (باسنیوز)ی راگەیاند: ئاسایش لێژنەیەکی لەو بارەوە پێکھێناوە تا لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ئەم ماڵپەڕەی نزیك لەمەسرور بارزانی: بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەیی نیشانداوە "عەبدوڵای کوێخا موبارەک"، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانیی بزووتنەوەکە، کە ھەڕەشەی تەقاندنەوەی ئەو بۆڕییە گازییەی کردبوو، رادەستی ھێزە ئەمنییەکان بکات تا لێکۆڵینەوە لەو بارەوە بکرێت، بەڵام وەک باس دەکرێت ناوبراو پارێزگای سلێمانی بەجێھێشتووە.



PM:04:45:01/02/2016