فڕۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی تورکیا قه‌ندیل بۆردومان ده‌که‌ن

فڕۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی توركیا شەوی رابردوو چەندین ناوچەی بناری قەندیلیان بۆردومان كرد‌و زیانیان بە رەز‌و باخی هاوڵاتیانی ناوچەكە گەیاند.

سەرچاوەیەك لە بنای قەندیل بە سپی راگەیاند: شەوی رابردوو فرۆکه‌ جه‌نگیه‌کانی توركیا گوندی له‌وژێ، ده‌وروبه‌ری گوندی بۆکریسکان، زا‌رگه‌لی بناری قه‌ندیل-یان بۆردومان کرد.

بەهۆی ئەو بۆردمانانەوە ‌ له‌گوندی له‌وژێ سێ ماڵ وێران بووه‌ و ژماره‌یه‌ک مه‌ڕی هاوڵاتیانیش ته‌له‌ف بوون‌، هاوکات له‌گوندی بۆکریسکان و زارگه‌لی ژماره‌یه‌ک باخ و بێستانی هاوڵاتیانیش زه‌ریان به‌رکه‌وتووه‌‌ و زیانی زۆری به‌زه‌وی و زاری هاوڵاتیان گه‌یاندووه‌.

- محەمەد گەردباخی




AM:10:18:04/02/2016