گۆران نێت نرخی مانگانەی ئێنتەرنێتی کەمکردەوە

کۆمپانیای گۆران نێت بۆ دابین کردنی هێڵی ئینتەرنێت ڕایگەیاند بەهۆی قەیرانی داراییەوە کرێی مانگانەی هێڵەکانی کەمکردوەتەوە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە پەیجی تایبەتی کۆمپانیای گۆران نێت لە فەیسبوک بڵاوکراوەتەوە،هاتووە بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی ناهەمواری دارایی نرخی مانگانە بۆ بەشداربوانیان لە ٤٠ هەزار دینارەوە بۆ ٣٣ هەزار و ٥٠٠ دینار کەمکردوەتەوە ، بێ گۆڕانکاری کردن لە خێرایی هێڵەکەیان.

گۆران نێت لە ڕێگەی هێڵی تەلەفۆنی ماڵان ئینتەرنێتی جۆری (ADSL) بۆ بەشداربوانی لە سنوری پارێزگای سلێمانی دابین دەکات.

پێشتریش هەریەکە لە کۆمپانیای تیشک نێت، فاست لاین و چەند کۆمپانیایەکی تر لە سەر بڕیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن نرخی هێڵەکانیان کەمکردەوە.



PM:04:29:11/02/2016