خشتەی نوێی موچەی هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆ کە هەموو بەشەکانی پۆلیس دەگرێتەوە بەم شێوەیەی لێدێت.
ماڵپەڕی وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردەوە کە خشته‌ی نوێی موچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماده‌كراوه، بڕیاره پاش ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له‌مانگی داهاتووه‌وه كار به‌و خشته‌یه بكرێت.
به‌گوێره‌ی خشته‌كه پاشه‌كه‌وتكردنی موچه‌ی هێزه‌كانی ناوخۆ به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
پۆلیسی پیاده تا پۆلیسی پیاده‌ی چوار (رئیس عرفا‌و) بڕی (10%)ی موچه‌كه‌یان بۆ پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت. ڕێپێدراوی هه‌شت تا ڕێپێدراوی یه‌ك (15%)یان لێ پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.
ملازمی دوو تا ڕائید (20%)ی موچه‌كه‌یان پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت، له‌ڕائید تا عه‌مید (30%) و لیواش (40%)ی موچه‌كه‌یان پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.