سەرۆکی
پەرلەمانی کوردستان، لە پێشوازی کەسوکاری شەهیدانی ١٧ی شوباتدا، ڕایده‌گه‌یه‌نێت،
ئه‌م دۆخه قه‌یراناوییه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌رێم سه‌لماندی كه داواكاری خۆپیشانده‌رانی
17 ی شوبات ڕاست‌و واقعی بون، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێک نابینرێت بە ئاڕاستەی
جێبەجێکردنی داواکاریی هاوڵاتیان .
ئه‌مڕۆ
كه‌سوكاری شه‌هیدانی 17 ی شوبات، لە نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان، سه‌ردانی
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد و یاداشتێكیشیان پێشكه‌ش كرد. لە
کۆبوونەوەکەدا، نوێنەری فراکسیۆنەکانی گۆڕان و یەکێتی و کۆمەڵ و یەکگرتوو
ئامادەبوون.
له‌وته‌یه‌كدا
بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدانی خۆپیشاندانه‌كان، د. یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمان ڕایگه‌یاند" ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات
داواكارییه‌كانیانی خۆپیشاندەرانی جێبه‌جێ بكردایه، ئێستا هاوڵاتییانی هەرێمی
کوردستان له دەریای ئیجه‌دا نه‌ده‌خنكان‌و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دوا نه‌ده‌كه‌وت
و ئەم هەمو قەیرانە لە هەرێمی کوردستان درووست نەدەبوو.سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
كوردستان، ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی داهاتی زۆره، بەڵام
حوکمڕانی خراپی هەیە. له‌به‌شێكی تری وتەكانیدا، سەرۆکی پەرلەمان ئاماده‌بوانی
دڵنیاكرده‌وه كه خولی چواره‌می په‌رله‌مان، كاری جدی‌و به‌رده‌وام ده‌كات بۆ
هێنانه‌دی داواكاری خۆپیشانده‌رانی 17 شوبات".