لێدوانی موسلیم‌و بایك لەسەر تەقینەوەكەی ئەنكەرە

هەریەك لە جەمیل بایك هاوسەرۆكی كەجەكە‌و ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پەیەدە هەڵوێستی خۆیان لەسەر تەقینەوەكەی ئەنكەر نیشاندا‌و رایانگەیاند هیچ پەیوەندییەكیان بەو تەقینەوەوە نیە.

ساڵح موسلیم، هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكراتی (پەیەدە) بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند: ئەوان هیچ پەیوەندییەكیان بە تەقینەوەكەی ئەنكەرەوە نیە.
موسلیم وتیشی: ئەم تۆمەت لێدانەی حكومەتی توركیا بۆ ئەوەیە تا بۆ هێرشكردنەسەر رۆژئاوای كوردستان دەست كراوەتر بێت‌و بیانویەك بێت بۆ بۆردومانی رۆژئاوای كوردستان.
لەلایەكی ترەوە  جەمیل بایك هاوسه‌رۆكی كۆماجڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه‌) له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی‌ فورات نیوز كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، نازانن چ كه‌س و لایه‌نێك له‌پشت ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌نقه‌ره‌-ن، به‌ڵام پێده‌چێت كاردانه‌وه‌یه‌ك بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی‌ ده‌وڵه‌تی‌ توركیا له‌ باكوری‌ كوردستان ئه‌نجامی‌ ده‌دات.

بایك وتیشی‌، ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تێك كه‌ گه‌نجان و لاوانی‌ جزیره‌ له‌باكوری‌ كوردستان كۆمه‌ڵكوژ ده‌كات مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ بپرسێت بۆچی‌ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ روویداوه‌. وتیشی‌:" ته‌قینه‌وه‌كه‌ رێژه‌ی‌ سه‌دا یه‌كی‌ ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ نییه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی‌ توركیا له‌باكووری‌ كوردستان ئه‌نجامی‌ داون.

شه‌وی‌ رابردوو ئۆتۆمبێلێكی‌ بۆمبڕێژكراو له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی‌ پایته‌ختی‌ توركیا ئۆتۆمبێلێكی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ی‌ ‌ كرده‌ ئامانج و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ 28 كه‌س كوژران و 61 كه‌سیش برینداربوون.

بەدوای ئەوەشدا هەریەك لە ئەردوغان سەرۆك كۆمار‌و داود ئۆغڵو سەرۆك وەزیران توركیا پەكەكە‌و پەیەدەیان بە ئەنجامدەری ئەم تەقینەوەیە تۆمەتبار كرد.



PM:02:08:18/02/2016