مامۆستایانی پارێزگای سلێمانی بوون بەدوو بەشەوە، یەکێتی مامۆستایان دەڵێن بایکۆتدەشکێنین، مامۆستایانی ناڕازیش بەردەوامن لە بایکۆت.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، دڵشاد مەجید فەرەج سەرۆکی لقی یەکێتیی مامۆستایان "بەشێک لە داواکارییەکانیان جێبەجێ کراوە و بایکۆتی خوێندن دەشکێنن".
وتیشی "پێشنیازمان کردووە دەوام لە دەرەوەی شار سێ ڕۆژ بێت ولە ناو شار چوار ڕۆژ بێت".
بەپێچەوانەی ئەوانەوە ئەمرۆ یەك شەممە 21 ی 2 ی 2016 مامۆستایانی نارازیی لە پاركی ئازادی شاری سلێمانی گردبونەوەیەكیان رێكخستن و تیایدا جەختیان لە بەردەوامی بایكۆتكردنی دەوامی خوێندن كردەوە و داواشیانكرد حكومەتی هەرێمی كوردستان پەلە بكات لە جێبەجێكردنی داواكاریەكانیان.