تائێستا شەڕ لەگرێ سپی بەردەوامە
داعش لەرەقەو تورکیاوە هێرشیکردووە

شەوی رابردوو لە شاری رەقەو لە تورکیاوە چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر گرێ سپی لەنێوان هەردوو کانتۆنی کوبانێ و جەزیرەو، لەئەنجامدا چەند گەرەکێکیان کۆنترۆڵکردو تا ئێستا شەر بەردەوامە.

کانی کوبانی فەرماندە لە گرێ سپی بە ئاژانسی هەواری راگەیاند" تا ئێستا شەڕ لەنێوان یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزەکانی ئاسایش دژی چەکدارەکانی داعش بەردەوامەو، ئێستا شەرڤانان سەرقاڵی کێوماڵکردنی گەڕەکی ( عین العروس )ن.

ئەو فەرماندەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە ناوچەی ئیسکان هێرشیان کردۆتەوە سەر ( حەی عرووس ) و نەخۆشخانەی نیشتمانی و، گوندی حەمام تورکمان و هێرشەکانیش بۆ سەر ئەو ناوچانە لە تورکیاو لەرەقە ئەنجادراون.

ئەو بەرپرسە ئەوەی ئاشکرا کردووە تا ئێستا شەڕ بەردەوامەو شەڕڤانان خەریکی کێوماڵکردنی ئەو شوێنانەن کە داعش هاتبووە ناویانەوە.



PM:11:41:27/02/2016