حکومەتی عێراق ٨٥٠ ملیۆن دۆلار دەدات بەهەرێم

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند" حکومەتی عێراق بڕی 850 ملیۆن دۆلار دەداتە هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی پرۆژە." 

دکتۆر دەرباز محەمەد وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبونەوەی ئەم هەفتەیەدا بڕیاریداوە" حکومەتی هەرێم بای بڕی 850 ملیۆن دینار پرۆژە جێبەجێ بکات و حکومەتی ناوەندی قەرزەکەی بداتەوە". 
ناوبراو وتیشی "ئەم بڕە پارەیە وەکو پشکی سەدا ١٧ی هەرێم لەو ٥ ملیار دۆلارە دەدرێت کە لە یاسای بودجەد

ا دیاریکراوە بۆ پرۆژەکان بە قەرز، بەڵام مەرجدار کراوە بەوەی حکومەتی هەرێم پابەندبونە داراییەکانی بەرامبەر بە حکومەتی ناوەند جێبەجێبکات کە لە یاسای بودجەدا هاتووە". 

لە یاسایی بودجەدا حکومەتی هەرێم پابەند کراوە بە هەناردەکردنی بڕی ٥٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا لە رێگەی سۆمۆوە و لەبەرامبەریشدا حکومەتی ناوەندیش پشکی لەسەدا ١٧ بودجە بۆ هەرێم رەوانە دەکات.



PM:05:49:03/03/2016