پاش ساڵێک لەکاولکردنی شاری کوبانێ لەلایەن داعش، ئێستا ئەو شارە بەرەو ئەوە دەچێت ٢٤ کاتژمێر کارەبای هەبێت.
ماڵپەڕی رۆژنیوز ئاماژە بۆ ئەوە دەکات سێ ساڵی پێش چەکدارانی داعش شاری سرین و به‌نداوی تشرینیان له‌رۆژئاوای کانتۆنی کۆبانێ یان داگیرکرد و کاره‌بای کۆبانێ که‌له‌و به‌نداوه‌وه دابین ده‌کرا پچڕێندرا.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی هێزی سوریای دیموکراتیک به‌نداوی ته‌شرینیان رزگار کرده‌وه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کاره‌بای کانتۆنی خۆبه‌رێوه‌به‌ری کۆبانێ پرۆژه‌ی کاره‌بای جارێکی تر به‌ره‌و کۆبانێ ده‌ست پێکرده‌وه، ئه‌و شوێنانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌کدارانی داعش زیانیان بینیبوو چاک کرانەوە.
له‌ماوه‌ی سێ مانگدا کارمه‌ندان و ئه‌ندازیانی کاره‌با، وێستگه‌ی کاره‌بای تشرین که به‌هۆی هێرشی داعش له ئابی 2014 خراپ ببوو چاککرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی که به‌رێوه‌به‌ری وزه، کابلی پێویستی بۆ راکێشانی کاره‌بای بو‌کۆبانێ ئاماده‌کرد، که‌ل و په‌لی پێویستیان بۆ به‌کارخستنه‌وه‌ی به‌نداوه‌که‌یان دابینکرد.
سه‌ره‌ڕای که‌می ئیمکانات بۆ دامه‌زراوه‌ی وزه و داخستنی ده‌روازه‌ی سنوری مورشدپنار لەلایەن تورکیاوە، به‌ڵام ئه‌ندازیاران و کارناسان توانیان وێستگه‌ی کاره‌باکه جارێکی تر بخانه‌وه‌گه‌ڕ، به‌رێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی وزه، کاره‌بای بۆ گونده‌کانی کۆبانێ و گه‌ڕه‌کی باشوری رۆژئاوای شاره‌که کێشاوه و کانتۆنی کۆبانێ به‌ته‌واوه‌تی روشن کرایه‌وه.
بۆ لەمەودا کانتۆنی کۆبانێ 24 کاتژمێر کارەبای دەبێت.