له‌سه‌ر ئه‌و ته‌قه‌کردنانه‌ی له‌باره‌گای یه‌کێتی له‌هه‌ولێر ده‌کرێن، به‌رپرسێکی یه‌کێتی هه‌ڕه‌شه ده‌کات و ده‌ڵێت"بـــیــرتــان نـــەچــێــت ئــێــمــەی یــەکــێــتــی، لـە ئاشتیا کۆتری سپی و شنەی باین، لـە شـەڕیـشدا پـڵنگین و ڕەشـە باین".
نیاز عوێزی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌سه‌ر ئه‌و سێ‌جار هێرشه‌ی کراوه‌ته سه‌ر باره‌گاکه‌ی یه‌کێتی له‌هه‌ولێر داوا لە پێشمەرگە قارەمانەکانی مەڵبەندی (۳)ی تێکۆشەری هەولێر دەکەم کە چیتر چاوەروانی دەزگای ئەمنیەکانی پارێزگای هەولێر نەکەن و بەرەنگاری تەقەکەران ببنەوە''.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێت '' لێرەدا پێویستە بڵێن کەوا ئارامی پارێزگای هەولێر پشێوو و ناجێگیرە و دەزگا ئەمنیەکانی پارێزگای هەولێر بێ خەم و کەم تەرخەمن لە ئاست پاراستنی ئەم پارێزگایە''.
له‌م ماوه‌یه‌ی رابردوودا سێ جار له‌شه‌ودا ته‌قه له‌باره‌گای یه‌کێتی له‌هه‌ولێر کراوه، له یه‌که‌مجاردا پۆلیس ئاماژه بۆ ده‌ستگریکردنی ته‌قه‌که‌ران کرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی شوناسی ئه‌و که‌سانه دیاری بکات و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که هێرشبه‌ران ته‌قه‌یان له باره‌گاکه نه‌کردووه.