کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و یه‌کێتی به‌هۆی سووربوونی پارتیه‌وه له‌سه‌ر گۆڕینی سه‌رۆکی په‌رله‌مان، شکستی هێنا.
ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له کۆبوونه‌وه‌ی 3/6 که به به‌شداری بارزانی له نێوان پارتی و یه‌کێتی له پیرمام بڕیاری له‌سه‌ر درا، دوێنی 3/12 یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌هه‌ولێر سازکرد، به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ش هاوشێوه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی پێشوو له‌سه‌ر سووربوونی پارتی له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی خۆی، شکستی هێنا.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌و کۆبوونه‌وه‌یه به سپی راگه‌یاند " پارتی دیموکراتی کوردستان سووربووه له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌کانی پێشووی که ئه‌ویش گۆڕینی سه‌رۆکی په‌رله‌مان د. یوسف محه‌مه‌دو، نه گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیره‌کانی گۆڕانه بوو بۆ ناو حکومه‌ت".
هه‌روه‌ها داوایان له یه‌کێتی کردووه که پێکه‌وه په‌رله‌مان و حکومه‌ت رێکبخنه‌وه که یه‌کێتی ئه‌و داوایه‌شی ره‌تکردۆته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی یه‌کێتی، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌که‌دا سووربووه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی که ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخی په‌رله‌مان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی وه‌زیره‌کانی گۆران بووه بۆ ناو حکومه‌تی هه‌رێم.
کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ که له‌هه‌ولێر سازکرا وەفدی پارتی لە فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی و مەحمود محەمەد و رۆژ نوری شاوەیس ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پێکهاتبوون، وەفدی یەکێتیش لە مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و حاکم قادر و عومەر فەتاح ئەندامانی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی پێکهاتبوون، وا بڕیاربووه نێچیرڤان بارزانیش به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که بکات و سه‌رۆکی وه‌فدی پارتی بێت، به‌ڵام وه‌ک سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ کرد، له‌به‌ر کارێکی تایبه‌ت نه‌یتوانیووه به‌شداربێت.