سێ ته‌قینه‌وه برۆکسلی هه‌ژاند
به‌یانی ئه‌مڕۆ 3/22 فرۆکه‌خانه‌ی برۆکسلی پایته‌ختی به‌لجیکا کرایه ئامانجی دوو ته‌قینه‌وه‌و ئاماره سه‌ره‌تاییه‌کان ئاماژه بۆ کوژرانی دووکه‌س ده‌که‌ن. پێش که‌مێکیش تەقینەوەیەکی تر بنکه‌یه‌کی میترۆی مالبیکی کرده ئامانج.
ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ بلآویانکرده‌وه پێش هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌که ده‌نگی ته‌قه له‌فرۆکه‌خانه‌که بیستراوه.
ئاماره سه‌ره‌تاییه‌کان ئه‌وه ئاشکرا ده‌که‌ن دووکه‌س کوژراو چه‌ندانی تر بریندارن.
ده‌سه‌لآتدارانی ئه‌و ولآته داوا له هاولآتیان ده‌که‌ن نه‌چن بۆ فرۆکه‌خانه‌و دوور بکه‌ونه‌وه له‌و جێگایه.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر پۆلیسی ئه‌و ولآته رایگه‌یاند " عه‌قڵی ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌کانی ساڵی پاری پاریس‌یان له به‌لجیکا ده‌ستگیرکردووه".
برۆکسل گرنگیه‌کی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، چونکه بنکه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپایه‌و په‌رله‌مانی ئه‌وروپیش له‌و شاره‌یه.
AM:11:27:22/03/2016